Archive

Monday, December 23, 2013

لە ئەمریکا گفتوگۆ لەسەر جینۆسایدی کورد دەکرێ









پەڕتووک بەزمانی ئینگلیزی لەسەر مێژووی کورد و کوردستان دابەش کران

واشنتن (باسنیوز) رەحیم رەشیدی

لە رێورەسمێکدا لە زانکۆی ماریوود لە شاری سکرانتن لە ولایەتی پێنسیلڤانیا، چەند چالاکی جۆراوجۆر لەسەر شاڵاوی جینۆسایدکردنی پێشکەش کران و هەوڵی پتری ناساندنی پاکتاوکردنی رەگەزی خەڵکی کوردستان بە ئەمریکاییەکان درا.
لە سەرەتای ئەو کۆڕەدا، کریستۆڤەر سپیچێر، مامۆستای زانستگا کە بۆ خۆی سەردانی باشوری کوردستانی کردبوو، سەبارەت بە کورد و کوردستان بۆ ئامادەبووان دوا و پێشکەوتنە بەرچاوەکانی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.
لە لایەکی دیکەوە، کۆمەڵێک پەڕتووک و نامیلکە بە زمانی ئینگلیزی لەسەر مێژووی کورد و کوردستان لە نێو بەشداران دا، دابەش کرا.
دواتر دوو بەڵگە فیلم لەسەر ئەنفال و پاکتاوکردنی رەگەزی کوردەکان لە لایەن حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی عێراقەوە بە زمانی کوردی و ژێر نووسی ئیگلیزی نیشان دران. 
ئینجا، بەڵگە فیلمێک لە بارەی هەلومەرجی سیاسیی، ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا، نمایش کرا کە سەرەنجی بەشدارانی ئەو کۆرەی بۆ لای خۆی راکێشا. پاشان بەشداران پێکەوە لەسەر کوردو کوردستان قسەیان کرد و مامۆستا و قوتابیان ڕایانگەیاند کە کۆڕەکە بە سەرکەوتووی بەرێوەچوو.

Sunday, December 22, 2013

له‌ كۆنگرێسى ئه‌مریكا هه‌رێمى كوردستان وه‌كو نمونه‌ى پێشكه‌وتن باسى لێوه‌ كرا





(Rehîm Reşîdî / Washington (BasNews

 Silêmanî’deki Amerikan Üniversitesi için oluşturulan yardım fonu, Amerika’nın başkenti Washington’da düzenlenen bir kutlamayla tanıtıldı.

Dr. Berhem Salih, Silêmanî Amerikan Üniversitesi Yürütme Kurulu Başkanı, Irak’ın Amerika Büyükelçisi Luqman Feylî , çok sayıda işadamı ve Amerikalının da katıldığı kutlamayla, Silêmanî Amerikan Üniversitesi Fonu “The American University of Iraq Foundation (AUIF)” Washington’da çalışmalarına başladı. Söz konusu fonun amacı bu üniversite için bağış toplamak.

Toplantıda konuşan Dr. Berhem Salih, Luqman Feylî ve Üniversite Rektörü Dr. Down Dêkl, Silêmanî Amerikan Üniversitesi’nin Kürdistan Bölgesi’ndeki bilimsel çalışmalar açısından ne kadar önemli olduğuna dikkat çekti.  

Ayrıca üniversiteyi konu alan kısa bir filmin de gösterildiği toplantıda salon üniversitenin çeşitli fotoğraflarıyla süslendi. Toplantıya katılanlar Amerikan Üniversitesi’nin Duhok’ta da açılmış olmasından duydukları memnuniyeti dile getirdiler.

Çok sayıda Amerikalı şahsiyetin ve bazı üst düzey diplomatın katıldığı toplantının yanısıra şehirde Kürd meselesi de tartışıldı. Katılımcılar ve konuşmacılar özellikle Kürd öğrencilerin Kürdistan’daki Amerikan Üniversitesi’nden  yararlanmasını ve bilimsel çalışmalara katkıda bulunmasını istedi.  

Thursday, December 19, 2013

لە واشنتن بەرهەم ساڵح سەرپەرشتی کۆمەک کۆکردنەوە بۆ زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی دەکا






بەشداران خۆشحاڵی خۆیان سەبارەت بە کردنەوەی زانکۆی ئەمەریکی لە دهۆک دەربڕی
واشنتن (باسنیوز) رەحیم رەشیدی
رێکخراوێکی کۆمەک کۆکردنەوە بۆ زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی دروست دەکرێ و ئاهەنگی ناساندنی ریخراوەکەش لە واشنتنی پێتەختی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.
 بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح ـ سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی و لوقمان فەیلی باڵیۆزی عێراق لە ئەمەریکا و چەندین بزنسمان وکەسایەتی ئەمەریکایی ، ئاهەنگی ناساندنی دەزگەی زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی The American University of Iraq Foundation (AUIF) لە واشنتن بەڕێوەچوو. کە ریچکخراوێکی قازانج نەویستەو مەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک وبەخشینە بۆ زانکۆکە. لە کۆبوونەوەکەدا هەر یەک لە لوقمان فەیلی، دوکتۆر بەرهەم ساڵح دوکتۆر دۆون دێکڵ سەرۆکی زانکۆکە وتاریان پێشکەش کرد و لە قسەکانیان دا رۆڵی گرینگی زانکۆی ئەمریکیان لە سلێمانی بۆ پەرەپێدان بە زانست لە کوردستان باس کرد. لە درێژەدا، کورتە فیلمێک سەبارەت بەو زانستگایە نیشان دراو هۆڵی کۆبوونەوەکەش بە وێنەی جۆراوجۆری پێوەندیدار بە زانکۆکەوە رازابوەوە. بەشداران خۆشحاڵی خۆیان سەبارەت بە کردنەوەی زانکۆی هاوچەشن لە شاری دهۆک دەربڕی و پێیان وابو کە ئەم هەنگاوانە کۆمەڵی کوردەواری بەرەو پێشکەوتن و گەشەی پتر دەبات. بەشداری کەسایەتی دیاری ئەمریکایی و دیپلۆماتکاران لە چڤینەکەدا، وەکوو گرینگی پێگەی کورد لە نێوچەکەدا لێکدرایەوە. بەشداران بە گشتیی و وتاربێژانی کۆبوونەوەکە بە تایبەتی، باسیان لەوە کرد کە جیا لەوەی بە دوای ئەوەوەن ئەزموونی خوێندنی زانکۆ پێشکەوتوەکانی وڵاتانی دەرەوە ببەنە هەرێمی کوردستان، هاوکات بە دەخوازن کە قوتابی و خوێندکارانی کورد کە دەرەتانی ئەوەیان نیە لە زانکۆ پێشکەوتوەکانی وڵاتانی دەرەوەدا بخوێنن، لە کوردستان لەو دەرفەتە کەڵک وەربگرن و پەرە بە زانست بدەن.

Sunday, December 15, 2013

Reşîdî Derbarê Girtina Heft Kurdên Îranê li Hewlêrê Dipeyive


تاوتوێ كردنى بارودۆخى رۆژئاواى كوردستان لە كۆرێکی ڤلادیمیر ڤان وێلخنبێرگ لە واشینگتۆن

نظرات عبداللە حجاب و رحیم رشیدی در مورد پیشمرگ کردستان

دەقی قسەکانی رەحیم رەشیدی لەسەر پێشمەرگە لە واشینگتۆن

Rehîm Reşîdî li ser pêşmergeyên Kurdistanê qise kir

Thursday, December 12, 2013

کۆرێک له‌ ئەمریکا لە باره‌ى جینۆسایدكردنى كورد

وەزیری دەرەوە، بۆ ڕوونکردنەوەی لایەنەکانی وتووێژ لەگەڵ ئێران، بانگ کرایە کۆنگرێسی ئەمریکا



تایبەت بە باسنیوز/ رەحیم رەشیدی
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٠ی دێسامبری ٢٠١٣ی زایینی، کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بە ئامانجی بەرچاوو روونی بۆ یاسادانەرانی وڵات و تیشک خستنە سەر پرسی دیالۆگ بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ناوکی ئێران، جان کێری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکای بانگهێشتی کۆنگریس کردو بۆ ماوەی چەند کاتژمێر خرایە ژێر رێژنەبارانی پرسیار قورس و باڵکێش سەبارەت بە بابەتی ئاماژە بۆ کراو. کۆبوونەوەکە لە لایەن، ئەد رۆیس کە سەر بە حیزبی کۆمارییەو سەرۆکایەتی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرە دەکات بەرێوەچوو. ناوبراو باوەڕی وایە کە پێشتریش کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمەڵگای نێونەتەوەیی سەبارەت بە مەسەلەی ناوکی وڵاتەکەی فریوداوە. رۆیس باسی ئەوەی کرد کە ئەوان ناتوانن سەبارەت بە کێشەی پیتاندنی ئورانیۆم باوەڕ بە ئێران بکەن. ئەو لە درێژەی قسەکانی دا باسی ئەوەی کرد کە تاقیکردنەوەکانی تاران لە بواری چەکی ناوکی دا، هیچ کاتێک بە تەواوەتی پشت راست نەکراوەتەوە. لە بەرانبەر ئەم قسانەی سەرۆکی کۆمیتەی دەرەوەی کۆنگرێس دا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێداگری لەسەر رێکەوتن لەگەڵ ئێران کرد و ڕایگەیاند ئەو رێکەوتنە بۆ ئاسایشی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، بە تایبەتی ئیسرائیل زۆر گرینگ و پێویستە. جان کێری هەروەها درێژەی دایەو گوتی کە جێبەجێ کردنی رێکەوتنامەکەیان لەگەڵ ئێران، بەرنامەی ناوکی ئەو وڵاتە پەک دەخات و بە قسەی ئەویش ئەوە یەکەمین جارە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا وەها بابەتێک دێتە ئاراوەو پرۆسەی ئەتۆمی ئێران دەوەستێندرێت. کێری داوای کە ئەندامانی کۆنگرە و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کرد کە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو رێکەوتن نامەیە لەگەڵ ئێران، لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا هیچ چەشنە گەمارۆیەک بەسەر ئێران دا نەسەپێنن. ناوبراو بە ڕوونی ئەوەی باس کرد کە پەسەند کردنی بڕیار بۆ گەمارۆی نوێ دژی کۆماری ئیسلامی، رەوتی وتووێژەکان پەک دەخات و دەرفەتی چارسەر کردنی ئەو قەیرانە لە رێگای دانوستاندەوە لە نێو دەبات. لە لایەکی دیکەوە، جان مەکین سەناتۆری بە ناوبانگی کۆماریخواز، کە هاوکات ئەندامی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانە، لە هەمبەر ئەم باسە بە رۆژنامەوانانی وت کە سەنای ئەمریکا کۆمەڵێک بەرنامەی بۆ پەسەند کردنی یاسا بۆ توندتر کردنی گەمارۆکان لە بەر دەست دا هەیە. لە لایەکی دیکەوە، سەنێت لە بەیاننامەیەک دا کە لە لایەن تیم جانسۆن سەرۆکی کۆمیتەی بانکی سەنا و ئەندامی دێموکراتەکان، خوێندرایەوە، ئەوەی درکاند کە سەرۆک ئۆباما و جان کێری بەڵگەی بەهێزیان پێ بوە لە بارەی گرینگی وتووێژ لەگەڵ ئێران بۆ چارەسەری گرێ کوێرەی بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە، هەر بۆیە سەنا چڕ کردنەوەی گەمارۆکان ڕادەگرێ و چاوەڕوانی ئاکامەکانی ئەو گفتۆگۆیە دەکات. شیاوی باسە، پاش چەند خولی دانیشتن و وتووێژ لە نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج زێدە یەک، رێکەوتی ٢٤ی نوامبری ٢٠١٣، رێکەوتنێک لە نێوان دوو لایەن دا هاتە ئاراوە کە ئێران چالاکییە ئەتۆمیەکانی خۆی کەم کاتەوەو لە بەرانبەردا رۆژئاوا گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە سووک بکات. پاش هاتنە ئارای رەوتی دیالۆگ لە نێوان تاران و رۆژئاوا، ئەوە یەکەمین جارە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ وڵامدانەوە بە پرسیاری ئەندامانی کۆنگرێس سەبارەت بە قەیرانی چەکی ئەتۆمی ئێران بانگی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکرێ.

Saturday, December 7, 2013

مامۆستا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی نرخێک بۆ ئازادی‌، به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ ریسوایی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی!


وێنە: مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی و رەحیم رەشیدی



رەحیم رەشیدی/ پاریس

جووڵانه‌وه‌‌ی ماف خوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، له ڕه‌وتی خه‌باتی سه‌ربه‌رزانه‌ی خۆی‌دا بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاشتی، ئازادی‌و دێموکراسی، به‌ر له هه‌ر شتێک، پشتی به کارو نه‌سره‌وتنی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ستووه که له هه‌موو دۆخێک‌دا به وره‌ به‌رزی‌و ده‌روه‌ستانه باری قورس‌و گرانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به پشت به‌شتن به ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ به‌ره‌و پێشده‌به‌ن، هیچ ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ک کۆڵیان پێنادات‌و له راسته رێگای خه‌بات بۆ رزگاری گه‌لی کورد، هه‌تڵه‌یان ناکات.

ئاشکرایه، ئه‌و توێژه له رۆڵه‌کانی خه‌‌ڵکی کورد که بۆ ئازادی‌و رزگاری به پاڵپشتی‌و هاودڵی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد، له ریزی بزوتنه‌‌وه‌ی میللی_دێموکراتیکی خه‌ڵکی کورستان‌دا گیرساونه‌وه‌و به ناوی پێشمه‌رگه ناویان دێته‌ گۆرێ‌، به ئاوردانه‌وه‌یه‌کی کورت له ژیان‌و بارودۆخی تێکۆشانیان‌، ئه‌و ئه‌رکه قورس‌و مه‌زنانه که بۆ خزمه‌ت به دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌یان‌و پرشکۆتر کردنی هه‌رچی پتری خه‌بات‌و کۆڵنه‌دان وه‌ئه‌ستۆی ده‌گرن‌، فیداکارانه به‌ڕێوه‌ێ ده‌به‌ن‌و له پێناو سه‌ربه‌رزی‌و سه‌رفرازی خه‌ڵکی کورد‌دا شێلگیرانه ڕه‌وتی خه‌بات به‌ره‌و ئاسۆی هیواده‌ری سه‌رکه‌وتن ده‌به‌ن، باشترین‌و فیداکارترین رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردن، چوونکا ته‌نیا بیر له سه‌ربه‌رزی‌و رزگاری وڵات له ده‌ستی زاڵم‌و داگیرکه‌ر ده‌‌که‌‌نه‌وه‌و له‌م پێناوه‌دا هه‌ڵسووڕو کاران، هه‌ر بۆیه هێنده لای خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری کورد خۆشه‌ویست‌‌‌و جێگای فه‌خرو رێزن.

ئه‌م فه‌خرو رێزه شایانه له لایه‌ن خه‌ڵکی نیشتمان په‌روه‌ری کورده‌وه، وه‌ک دیارده‌یه‌کی مه‌زن‌و به‌رینی مه‌‌عنه‌وی، له به‌رانبه‌ر له‌خۆبردوویی‌و گیان فیدایی ئه‌و خه‌باتگێرانه‌دا نیشان ده‌درێ که سه‌رو ماڵ، ژیان‌و گیانان بۆ دابین بوونی ژیانێکی شیاوی مرۆڤی سه‌رده‌م بۆ خه‌ڵکی کورد ته‌رخان کردووه‌و ته‌رخان ده‌که‌ن. ئه‌م توێژه خه‌ڵک ویسته‌، بێ ماڵ‌و سامان، به‌ڵام خاوه‌نی شانازی‌و حورمه‌تی بێ کۆتایین‌.

که‌وایه، دوژمنی دڵ پڕ له قین، بۆ به‌چۆکداهێنانی خه‌باتی ڕه‌وای کورد‌، هه‌میشه سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌و وێرانکاری گرتۆته‌به‌ر، له رێگای به‌کرده‌یی کردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا، زۆر جینایه‌تی خولقاندوون‌و ده‌خولقێنێ. 

دوژمنانی خه‌ڵکی کورد به ئه‌نقه‌ست، به بێ ئاوردانه‌وه له هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵکی کورد که له راستی‌‌دا به‌رهه‌می سیاسه‌ت‌و کرداری ئه‌وانه له حاند خه‌ڵکی کورد، هه‌موو کات حه‌ولیان داوه به پیلانگێری‌و گرتنه‌به‌ری رێگای سه‌رکوت‌، داپڵۆسین‌، کوشتار، وێران کردن، سووتاندن‌، به‌ند کردن‌و ره‌شه کوژی، بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد به‌چۆکدابێنن. بۆ وه‌دیهێنانی خه‌ونی نزۆکی به‌چۆکداهێنانی خه‌باتی ڕه‌واو ئاشتی‌ خوازانه‌ی کورد، پشت به یاساو رێسا‌و ئاینی خۆسازکه‌ر ده‌بستن‌و به ناڕه‌وا ویستوویانه‌و ده‌یان هه‌وێ، ڕه‌وایی به‌م ناڕه‌وایانه ببه‌خشن به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌له‌قاژه‌یان بۆ چووبێته‌سه‌ر هه‌روا لێره‌و له‌وێ درێژه‌ی ده‌ده‌ن.

له ره‌وتی نه‌پساوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌ شه‌ڕانگێزانه‌دا، بۆ ده‌ستبه‌ر کردنی سه‌رنه‌وی کردن به خه‌باتی سه‌ربه‌رزانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌دا بوو که ڕۆژی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٦٦ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به ٧ی دسامبری ١٩٨٧ی زایینی، پاش ده‌یان‌و بگره سه‌دان کرداری قیزه‌ون‌و دژه مرۆیی دژ به خه‌باتگێرانی کورد، تیرۆریسته کاسه‌لێس‌و به‌کرێگیراوه‌کانی کۆماری ئیسلامی، پاش چه‌ند حه‌وڵێکی بێ‌ ئا‌کام که پێشتر له ریگای ناردنی پێڵاو‌و کاتژمێری بۆمب رێژکراو بۆ زه‌بر وه‌شاندن له فه‌رمانده‌ری به‌وج‌و کارامه‌ی کوردستان، ڕۆڵه‌ی ئازاو چاونه‌ترسی نیشتمان، پێشمه‌رگه‌ی به‌جه‌رگ‌و دوژمن به‌زێن، هه‌ڵۆی هه‌میشه به‌رزه فڕی دووندنشین، مامۆستای زاناو تێگه‌یشتووی پێشمه‌رگه، کاک مه‌لا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دابوویان، مخابن له پیلانێکی جینایه‌تکارانه‌ی سامناک‌دا، له رێگای چه‌ند خۆفرۆشێکه‌وه به بۆمب رێژکردنی کتێبی "سفید دندان" له نووسینی"جک له‌نده‌ن"، توانیان به به‌شێک له مرامه چه‌په‌ڵکانیان بگه‌ن‌‌‌و به‌شێک له جه‌سته‌ی پیرۆزی لێبستێنن، به‌ڵام بیری شۆرشگیڕانه‌‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌ده‌رانه‌ی هه‌رگیزاو هه‌رگیز.

له راستی‌دا ئه‌گه‌ر هێزی زۆرو زه‌وه‌ند، پۆشته‌و پڕ چه‌کی دوژمن، له ده‌یان شه‌ڕی نابه‌رانبه‌ردا که به سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان‌و بزوتنه‌وه پێشڕه‌وه‌که‌ی‌دا سه‌پاندبوویان، به فرۆکه‌ی بۆمب هاوێژ‌و سه‌دان‌و هه‌زاران، به‌سیجی، سپایی‌و به‌کرێگیراوی دژ به ئازادی‌و مافی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌یانتوانی‌ بوو زه‌فه‌ر به ڕه‌مزو قه‌ڵای خۆراگری پێشمه‌رگه‌، به شێری هه‌میشه له بێشه‌ی نێو لێڕه‌واڕو دارسانه‌کانی سه‌رده‌شتی سه‌رسه‌وزو دێموکرات په‌روه‌ر، به‌رن، ئه‌وا مخابن‌و سه‌د داخ، که له رێگای تیرۆره‌وه توانیان جه‌سته‌‌و قه‌ڵافه‌تی جوامێرانه‌ی کاک حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی زامدارو برین هه‌ڵگر بکه‌ن‌و به‌م ڕووداوه‌ش ریسوایی هه‌تاهه‌تایی بۆ خولقێنه‌رانی ئه‌م تاوانه‌، داخ‌و خه‌فه‌تی زۆر‌و گران بۆ هاومه‌ته‌رێزه‌کانی‌و خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردستان بێنه‌ ئاراوه.

به‌شێکی زۆر له‌م خه‌فه‌ت بارییه، له‌و‌ سۆنگه‌وه سه‌‌رچاوه ده‌گرێ، ئه‌م کاره حه‌یاتکێنه له رێگای چه‌ند خۆفرۆشێکی بێ قه‌دروقیمه‌تی کورده‌وه، به فیتی دام‌و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی قه‌وما، ئه‌وه له حالێک‌دا بوو، دوژمن له ده‌یان په‌لامارو هێرشی ئاسمانی‌‌و زه‌مینی‌دا، له ده‌یان موشه‌ک باران‌و ئاگربارانی بێ به‌زه‌یانه‌دا، له سه‌دان بۆسه‌و شه‌ڕی قورس‌‌دا، نه‌یتوانی بوو زه‌فه‌ر به‌م هه‌ڵۆ تیژباڵه‌ی خه‌باتی ڕه‌وای خه‌ڵکی کوردستان به‌رێ‌و له غافڵگیر کردن‌ی ده‌سته‌ وه‌ستان بوو.

ئه‌گه‌ر حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی، چۆکی بۆ دوژمنانی ئازادی دادبا‌، سه‌ری بێستوون ئاسا‌و پڕ له سه‌وداسه‌ری ئازادی خوازی‌و نه‌ته‌وه‌ی ویستی، بۆ داگیرکه‌ری دڵ ره‌ش نه‌وی کردبا، خۆ ساڵه‌کانی ده‌ییه‌ی ٧٠ زایینی، له ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی رێژیمی پاشایه‌تی‌دا‌ چۆکی داده‌دا‌و بیری له خه‌بات بۆ ئازادی نه‌ده‌کرده‌وه‌و نرخه‌که‌شی نه‌ده‌دا.

"عه‌بباس مه‌زاهری" له کتێبی " شکوفه‌های پر پر شده انار"دا زۆر به ڕوونی به‌شێک له ئازایه‌تی‌و وه‌ره به‌رزی، چۆک دانه‌دانی مامۆستا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی له گرتووخانه‌کانی رژیمی پاشایه‌تی له شاری "زنجان" باس ده‌کات‌و به پانه‌وه ڕۆڵی پێشه‌نگانه‌‌و مامۆستایانه‌‌ی کاک حه‌سه‌ن دێنێته زمان‌و به شانازی‌یه‌وه به پاڵه‌وانێکی ڕۆژه دژواره‌کانی ده‌ناسێنێ‌و رێز له ئازایه‌تی‌و زانایی ئه‌‌م رێبه‌ره‌ی کورد له ئاست دوژمنانی ئازادی‌دا ده‌گرێت.

ئه‌گه‌رچی له ساڵی ١٩٩٥ی زایینی، به‌رانبه‌ر به ١٣٧٤ی هه‌تاوی به‌ملاوه، مامۆستا شیوه‌سه‌ڵی به هۆی کاریگه‌ری ئه‌و تیرۆره‌وه، به له ده‌ست دانی بینایی‌و ده‌سته‌کانی‌، له‌سه‌ر داخوازی هاورێیانی له حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌نابه‌دڵی له وڵاتی سوئێد گیرساوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ منداڵ‌و هاوسه‌ره به‌رێزو فیداکاره‌که‌ی ژیان تێپه‌ڕ ده‌که‌ن. به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه مامۆستا ده‌ناسن باش ده‌زانن که ناوبراو سه‌ره‌رای هه‌موو ژان‌و ئێشه‌کانی ڕۆژانه‌ی که به هۆی ئه‌و تیرۆره‌وه خزاوه‌ته جسته‌ی، دایم بیرو هۆشی لای پێشمه‌رگه‌کانه‌و به گرینگی‌یه‌وه ده‌نگ‌و باسی پێوه‌ندیدار به‌ کورد‌و کوردستانه‌وه سه‌رنج ده‌داتێ‌و دڵه ئۆقره نه‌گرتووه‌که‌ی بۆ رزگاری‌و هه‌ڵمژینی هه‌وای بێ گه‌ردی کۆیستانه‌کانی وڵات، وه‌کوو هه‌میشه به‌خیرایی لێده‌دات، ئه‌و به ڕینوێنی‌‌ بیر تیژانه هانده‌ری لاوان بۆ خه‌باتی ڕه‌وایه، کاک حه‌سه‌ن ئێشتاش به‌و هیوا هه‌ناسه ده‌دات به‌ڵکوو وه‌کوو جاری جاران خۆی له‌به‌رده‌م کوانووی داپیره‌ی کورددا ببینێته‌وه‌و به بزه پڕ له مێهره‌بانی‌یه‌کانی هیوای سوبه‌ینێیه‌کی خۆشیان بداتێ‌و ئاره‌قه‌ی سه‌ر ته‌وێڵی ماندووی جووتیارو وه‌رزێری کورد لابدات‌، له لای ره‌زه‌وانه‌کانی سه‌رده‌شتی مه‌لا ئاواره، پشوویه‌ک بدات‌، ڕیگای ئه‌من‌و‌ ئه‌مان بۆ کاروان چییه‌ ماندووه‌کان ده‌ست نیشان بکات، پاشان بۆ خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که تاوێک له سیاسه‌ت‌ بدوێت‌، که‌مێک داستانی نه‌به‌ردی‌و نه‌به‌زی بگێرێته‌وه.

ئاخر، ئه‌م ڕۆڵه‌ چاونه‌ترسه‌ی دێموکرات، به کرداری چاک، به گوفتاری شیرین، به داوێن پاکی‌و له‌فز شیرینی،‌ بۆ هه‌میشه بۆته خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی کوردستان به گشتیی‌، ناوچه‌‌ی موکریان به تایبه‌تی. ئه‌و هه‌ڵسووکه‌وته شۆڕشگێرانه‌ی که قاسملووی رێبه‌ر نرخی بۆ داده‌ناو رێزی لێده‌گرت‌‌‌و پاشان دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌‌ندی به هه‌مان ئاقاردا ئه‌سپی ئه‌مه‌گداری له‌م سیمبوله‌ی خه‌باتی ڕه‌وای دێموکرات‌و گه‌لی کورد، تاو ده‌دا.

تاکوو ئاهه‌نگی تاڤگه‌ی دڵڕفێنی شه‌ڵماش، ئاوپرژێنی دڵی ئه‌ویندارانی جوانی‌و شادی بکات، تاکوو که‌ڵوێ له هاژه‌ هاژو که‌وف‌و کۆڵدا بێ، تاکوو چیای گیاره‌نگ به‌پێوه‌ بێ، گومانی تێدا نییه، حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی به‌ڵگه‌یه‌کی زیندووی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی‌، شانازی خه‌باتی ڕه‌وای خه‌ڵکی کورد بۆ ئازادی، دێموکراسی‌و ئاشتی‌یه‌.

هه‌رچه‌نده تاکوو هه‌نووکه له‌م جینایه‌ته هه‌ژێنه‌ره، وه‌کوو پێویست بۆ له قاودانی روخسارو ناوه‌رۆکی تیرۆریستانه‌ی رێژیمی ئێران، دژی خه‌ڵکی کوردستان که‌ڵک وه‌رنه‌گیراوه‌، جێگای خۆیه‌تی، ڕۆژی ١٦ی سه‌رماوه‌‌ز وه‌کوو ڕۆژی هه‌موو ئه‌و خه‌باتکارانه دیاری بکرێت که به‌شێک یان چه‌ند به‌ش له جه‌سته‌ی پیرۆزی خۆیان له پێناو ئازادی‌و رزگاری‌و به‌ختیاری خه‌ڵکی کورددا له ده‌ست داوه‌و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هه‌موو ساڵێک له‌م ڕۆژه‌دا هه‌ر هیچ نه‌بێت به شێوه‌ی سومبولیک رێزیان لێبگیرێت‌و فیداکاری‌و گیانبازیان له‌بیر نه‌کرێت.

سڵاوو له یادو ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئێستاش ناوه‌که‌‌یان بۆ دوژمن سام خولقێن‌و بۆ نیشتمانپه‌روه‌ران هیواده‌رو پشت‌و په‌نایه...

تێبینی:
ئەم وتارە ساڵی ٢٠٠٧، لە پاریس نوسراوە.