Archive

Sunday, August 31, 2014

لە واشنگتن لە بەردەم کۆشکی سپی کوردەکان داوای چیان کرد

What do you think?


لە سكوتلەند بۆ پشتیوانی لە کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە خۆنیشاندانێک ساز کرا






رەحیم رەشیدی
خۆنیشاندانە لە گەلاسکۆ مەزنترین شاری سکوتڵەند بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەست پپێکرد، کە کۆمەڵیک لە بەرپرسانی حکوومەتی و حیزبی سکوتڵەند و کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، تێیدا بەشدار بوون و تێکرا پشتیوانی خۆیان بۆ کوردستان دەربڕی و هێرش و پەلامارەکانی داعشیان مەحکووم کرد.
شیاوی باسە کە شارەوانی شارەکە کە دۆستێکی نزیکی کوردە و ساڵی ١٩٩٢ لە گەورەرتین پارکی گلاسکۆ بە ناوی پارکی “مەلەکە"، نمامێکی بۆ کوردستان ناشتوە، کە پاش ئەم رووداوە ئەو پارەکە بە ناوی هەڵەبجە ناوبانگی دەرکردوە. ئەو بەرپرسە ئیدارییە وێرای کچەکەی کار بۆ ئەوە دەکەن کە ئاڵای کوردستان لە مەزنترین مەیدانی شاردا، وەکوو ئاماژەی پشتیوانی نەتەوەی سکوتڵەند لە کورد هەڵبدرێ.
پێویستە بگوترێ شانۆیەک سەبارەت بە رفاندنی کچانی ئێزیدی لە لایەن تاقمی تیرۆریستی داعشەوە نمایش کرا و هەروەها هونەرمەندێکی کورد چەند تابلۆیەکی پێشکەش بە خەڵکی شنگال و کوردانی ئێزیدی کرد.
سەرجەم خۆنیشاندەران لەگەڵ پشتیوانی مادی و مەعنەوی بۆ کوردستان و پێشمەرگە، خوازیاری پتەوتربوونی ریزەکانی خەڵکی کوردستان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسییەکان بوون.

Friday, August 22, 2014

کوردستانیانی شاری لوس ئانجلێس دژی داعش هاتنە دەنگ

کوردانی شاری داڵاس لە ولایەتی تەکساس پشتیوانی هێزی پێشمەرگە دەکەن

دیارییەکانی رێزدار بارزانی



رەحیم رەشیدی



برای بەرێز و هاوپیشەی خۆشەویستم کاک ئەحمەد بارزانی، رۆژنامەوانی پێشووی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، کە بە خۆشییەوە ئێستا بۆ خزمەتی پتر بە کورد و کوردستان گەراوەتە پیرە هەولێرێ، لە دواین سەفەری دا بۆ واشنگتن؛ سێ بەرهەمی نووسەری هێژا "بەختیار عەلی" بۆ بە دیاری هێناوم.
لێرەوە زۆر سوپاسی برای بەرێزم کاک ئەحمەد بارزانی دەکەم و هیوام وایە کە هەمیشە سەربەرز و سەرکەوتوو بێ. ئەوە منیش بە خۆشحاڵییەوە ئەو پەڕتووکانە لە کتێوخانەکەم دا دادەنێم.
بەڵێن بێ، بە زوویی، بە یادی هەموو باشی و مهێرەبانییەکانی کاک ئەحمەد، سەر لە نوێ ئەو کتێبانە دەخوێنمەوە...
لە بیرم دێت، ساڵی ٢٠٠٨، ئەو کات لە پاریس دەژیام، لەگەڵ ڕووناکبیر و هونەرمەندی گەورەی کورد کاک قادر ئەلیاسی شانازی کار کردنم لە تیشک تی ڤی هەبوو، لەسەر پێشنیاری بەرێزیان کتێبی "دواهەمین هەناری دونیا"م خوێندەوە. تاکوو ئێستاش بەسەرهاتە تاڵەکانی شەری نێوخۆ کە زۆر بە ڕوونی لەو بەرهەمەدا وێنا کرابوو لە یادوەریم دا نەسراوەتەوە!.
ئێستا کە ئەم دێرانە دەنووسم، بیر لە "سەریاس"و ژیانە تاڵ و تفتەکەی دەکەمەوە. هەڵبەت ئەگەر باشم لە یاد مابێ، بەرگی کتێبەکەی کاک Qadir Elyasi خۆشەویست سەوزێکی کاڵ بوو، لەگەڵ بەرگی ئەم چاپە نوێییە جیاوازی هەبوو. ئەو کات ویستم بە فێڵێک ئەو کتێبە لە دەست کاک قادر دەربێنم، بەڵام نەکراو لەگەڵ خۆی بردیەوە بۆ نوروێژ. دوایە زانیم ئەو خورما کە ئێمە دەیخۆین، ئەو لە مێژە بوو کە بە نێوکەکەی تەسبێحی ساز کردبوو.!
نزیک بە ١٥ ساڵ بەر لە ئێستا، لە باشوری وڵات، رۆمانی "ئێوارەی پەروانە"م خوێندۆتەوە. جا کەوایە دەبێ لە "غەزەڵنوس و باغەکانی خەیاڵ"وە دەست بە خوێندنەوەی ئەم بەرهەمە بە پێز و دیارییە جوان و بایەخدارانە بکەم.
بە هەر حاڵ، من لە کتێبخانەکەم دا، هیچ یەک لەم کتێوانەم نەبو. بێ گومان کاک ئەحمەد بەم دیارییە بە نرخانە زۆر خۆشحاڵی کردم. جارێکی دیکە سوپاسی دەکەم و هیوام وایە کە هەر دەم لە خۆشی و شادی دا بژی و نموونەی مرۆڤی لە چەشنی کاک ئەحمەد مان هەر زۆر بن...
کاک ئەحمەد گیان بە هیوای دیدار

دیسان دەست خۆش بەرێز، Ahmed Brz

Monday, August 18, 2014

تەرمی نەمر مستەفا شاریکەندی بە خاکی غەریبی سپێردرا

:The wall street journal


هەواڵێکی گرینگ لەسەر ISIS و PKK
رەحیم رەشیدی
رۆژنامەی بەناوبانگی "واڵ ستریت جورناڵ" لە هەواڵێکی سەرنجڕاکێش دا بڵاوی کردۆتەوە، کە لە رێگای سەرچاوە هەواڵگرییەکانەوە زانیویانە، هۆکاری سەرەکی شەر نەکردنی داعش لەگەڵ هێزەکانی پێکاکا، لەو بۆچوونەوە سەرچاوە دەگرێ کە تیرۆریستانی داعش پێیان وایە ئەگەر لە شەڕ کردن دا، بە دەستی کچە گریلاکانی پێکاکا بکوژرێن ئەوە ناچنە بەهەشت و هەر لەبەر ئەمەش نایانهەوێ شەڕیان لەگەڵ بکەن و رووبەروویان ببنەوە...

لە ئەمریکا کۆری پرسە و سەرخۆشی مستەفا شاریکەندی بەرێوەچوو







رەحیم رەشیدی

لە رێورەسمێکی شایستەدا، تەرمی هاوار شاریکەندی ئەندامی حیزب بە بەشداری نوێنەری حیزب و رێکخراوە سیاسیی و جەماوەری و پیشەیی و دێموکراتییەکان، لە شاری لوس ئانجلێس بە خاک سپێردرا.
لە کاتی بە خاک سپاردنی کاک مستەفا دا ژیاننامەی ناوبراو و چۆنیەتی خەباتی سیاسیی بنەماڵەکەی و پیوەست بوونی کاک مستەفا بە ریزەکانی حیزبەوە، خوێندرایەوە.
ئەو جار نوێنەری حیزبی دێموکرات، سەبارەت بە کەسایەتی کاک مستەفا و رۆلی و روانگەی نەتەوەیی و یەکیەتیی خوازانەی ناوبراو لە نێو ریزەکانی حیزبی دێموکرات دا قسەی کرد.
دواتر ئامادەبووان بەرەو شوێنی بەرێوەچوونی کۆڕی پرسە و ماتەمین بەرێکەوتن. کۆرەکە بە خوێندنەوەی سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێ کرد. پاشان پەیامی ئەم حیزب و لایەن و کەسایەتیانە پێشکەش کرا.
١. وتاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢. پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٣. پەیامی ئەنجوومەنی کوردەکانی ولایەتی کالیفۆرنیا
٤. پەیامی کۆمەڵەی زانیاری کورد و ئەمریکا
٥. پەیامی لقی حەوتی پارتی لە ئەمریکا و کەنەدا
٥. وتاری ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە کالیفۆرنیا
هەروەها چەند کەس لە دۆست و هاورێیانی کاک مستەفا شاریکەندی سەبارەت بە روانگە و کەسایەتی بەرزی ئەو نەمرە بیرەوەریان گێرایەوە و رۆلی ئەو نەمرەیان بۆ جۆشدان بە خەباتی کوردایەتی بەرز نرخاند.
دواین بەشی بەرنامەکە سوپاسگوزاری حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی کاک هاوار شاریکەندی لە هەموو ئەو حیزب و لایەن و کەسایەتییانە بوو کە بە هەر شێوەیەکی مومکین بەشداری کۆڕی پرسە و سەرەخۆشییان لە نێوخۆی وڵات و دەرەوەدا کردبوو.
رێورەسمەکە پاش ٦ کاتژمێر لە نێو خەم و پەژارەی بەشدران دا کۆتایی پێهات.

Saturday, August 16, 2014

بەرز و پیرۆز بێ ٢٥ی گەلاوێژ


رەحیم رەشیدی


ئەمرۆ ساڵرۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکڕات، یەکەمین حیزبی سیاسیی گۆڕەپانی خەباتی کوردایەتی و گیانبازییە. لەم یادە شکۆمەندەدا سڵاو دەنێرم بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان، گیراوە سیاسییەکان، کەس و کاری شەهیدان و سەرجەم خەڵکی تێکۆشەری کورستان و گشت ئەوانەی بەشێک یان چەند بەش لە جەستەیان پێشکەش بە بارەگای ئازادی و سەربەستی کورد و کوردستان کردوە. لەم یادەدا هەزاران سڵاو لە رێکخستنە نهێنییەکانی نێوخۆ کە بەردەوام بە کار و تێکۆشانی چڕ و پڕ سەری هەموومانیان بەرز ڕاگرتوە.

شەکاوە بێ ئاڵای خەباتی کوردایەتی؛ بە رێبەرایەتی حیزبی دێموکرات، حیزبی هەموو سەردەمەکانی خەبات...

یەکگرتوو بێ ریزەکانی حیزبی دێموکرات

بەرز و پیرۆز بێ ١٦ی ئاب


رەحیم رەشیدی
ئەمرۆ ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتی دێموکڕاتی کوردستانە. پارتی پاش ساڵێک لە دامەزراندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دامەزرا. لەم یادەدا پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندامانی پارتی دەکەم و هیوام وایە لە خەبات و تێکۆشانیان دا بۆ ئازادی و سەربەستی کورد و کوردستان، سەرکوتوو بن.
هاوکات سڵاو دەنێرم بۆ ئەو پێشمەرگانەی کە ئێستا لە بەرەکانی شەردا پارێزگاری لە کورد و کوردستان دەکەن.

سەربەزی بۆ شەهیدانی کوردستان

Thursday, August 14, 2014

رێپێانی کوردانی نەشڤیل بۆ سەربەخۆیی کوردستان

خۆنیشاندان لە ئیسرائیل بۆ سەربەخۆیی کوردستان

خۆنیشاندان لە ئیسرائیل بۆ سەربەخۆیی کوردستان

Israeli Kurds protests to defend the independence of Kurdistan 

کوردانی ئیسرائیل پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەن



رەحیم رەشیدی

ژمارەیەک لە هاونیشتمانی ئیسرائیلی، بە هەلکردنی ئاڵای کوردستان و ئیسرائیل پشتگیریان لە کوردستان خەڵکی کوردستان کرد.
خۆپیشاندانەکە رۆژی ١٣ی ئاگوستی ٢٠١٤، کاتژمێر شەشی ئێوارە لە شاری ئۆرشەلیم پێتەختی ئیسرائیل ئەنجام درا بۆ پشتگیریکردن لە خەڵکی باشووری کوردستان کە هەنووکە بە چڕی شەڕی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، دەکەن.
خۆپیشاندەران بە وتنەوەی سروودی ئەی رەقیب، پشتگیری خۆیان لە سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی.

Wednesday, August 13, 2014

جوان افغانی برای دفاع از کردها بە کردستان می‌آید


عکس: بکر شوانی
ن. بکر شوانی
ت. ارسلان یاراحمدی

افغانستان تنها سرزمین جنگ، ترور و قتل عام نیست. آنگونە کە اسلام سیاسی در تلاش است آن را نشان دهد. 
علی‌رغم جنگ و اشاعە افکار کهنە پرستانە در این سرزمین، افراد انسان دوست نیز در میان مردم افغانسیان یافت می‌شوند.
شبیر کوهستانی نمونە این جوانان انسان دوست است کە در افغانستان زندگی می‌کند. شبیر کە سال گذشتە در کابل با روزنامەنگار کرد رحیم رشیدی آشنا شدە است، در پیامی فیسبوکی بە ایشان عشق، علاقە و حمایت خود و ملتش را نسبت بە کردستان برای این روزنامەنگار کرد بیان کردە و از وی درخواست کردە است کە وی را راهنمایی کند تا بە کردستان کمک نماید؟.
موضع بشیر نسبت بە کردستان جای تقدیر دارد و بخشی از حمایت بین‌المللی هست کە اکنون از کردستان در جریان است.
خواهشمندم کە کردهای شرق کرستان، بە دلیل اشنایی با زبان فارسی، این سخنان و پیغام های کردی را برای اقای شبیر بە فارسی ترجمە کنند.
همزمان اقای رحیم رشیدی، از شما متشکریم کە در هر سرزمین و مکانی کە باشید، برای کرد و کردستان دوست و پشتیبان می یابید.

ئەندامێکی ناسراوی کۆنگرێسی ئەمریکا لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستانە

گەنجێکی ئەفگانستانی دەیەوێت بە فریای خەڵکی کوردستانەوە بێت


وێنە: بەکر شوانی

ئەفگانستان تەنیا وڵاتی شەڕ و تیرۆر و کوشتن و بڕێن نییە وەك ئەوەی کە ئیسلامی سیاسی وێنای دەکات. سەرباری شەڕ و ماڵوێرانی و بڵاوبوونەوەی هزری کۆنەپەرستی تیایدا، ئەو وڵاتە لە جوانی و کەسانی خاوەن هەستی مرۆدۆستی بێبەش نییە. شبیر کوهستانی نموونەیەکی جوانی ڕەهەندی مرۆدۆستانەی گەلی ئەفگانستانە. شبیر کە پار لە کابول هاوڕێی ڕۆژنامەنووسمان ڕەحیم ڕەشیدی ناسیوە، لە پەیامێکی فەیسبووکیدا بۆ ڕەشیدی، خۆشەویستی و پشتیوانیی خۆی بۆ کوردستان و گەلەکەی دەربڕیوە و داوای لێ کردووە ڕێنمایی بکات چۆن بتوانێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی هۆڤدا هاوکاریی کوردستان بکات؟
ئەم هەڵویستەی شبیر شایەنی ئەوپەڕی ڕێزە و بەشێکی گرنگە لەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییەی کە ئەمڕۆ بۆ کوردستان لە ئارادایە. 
تکام وایە هاوڕێیانی ڕۆژهەڵاتی بە حوکمی ئەوەی فارسی دەزانن، ئەم وشانە و پەیامە کوردییەکانی تر بۆ شبیر بکەن بە فارسی.
دەستخۆشی لە تۆیش دەکەم هاوڕێ ڕەحیم، چونکە لە هەرکوێ بیت، دۆست و پشتیوان بۆ کوردستان پەیدا دەکەیت.

Tuesday, August 12, 2014

نامەی پڕ لە سۆزی کورێکی ئەفغانی بۆ پشتیوانی لە کورد و کوردستان

وێنە: شبیر کوهستانی

سڵاو جەنابی رەحیم رەشیدی خۆشەویست!

من "شبیر کوهستانی" برای "تهمینە کوهستانی"م. پارەکە ئەو کاتەی کە ئێوە لێرە بوون، لە شاری کابل یەکترمان بینی.
جەنابی رەشیدی خۆشەویست، ئەمن بەردەوام لە بارەی کوردستان و خەڵکە شەرافەتمەندەکەی دەخوێنمەوە و ئاگاداری بارودۆخیان هەم، رێزم بۆ خەڵکی کوردستان هەیە و لە دڵەوە ئەوانم خۆش دەوێن.
بۆ من جێگای سەربەرزی و شانازییە کە دەبینم ئەمرۆ خەڵکی کوردستان دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکان خۆراگری دەکەن و ئاواتم ئەوەیە کە لەگەڵ کوردەکان بە هێز و تێچووی خۆمەوە بەشداری ئەم خۆراگری و بەرخۆدانە بم.
هیوام وایە کە رێنوێنیم بکەن.

دفاع و پشتیبانی جوانان افغانستان از کردستان در برابر تروریست ها

سلام آقاي رحیم رشيدي عزيز!
عکس: شبیر کوهستانی


من شبير كوهستاني برادر تهمينه كوهستاني هستم. سال قبل شما را در كابل ديديم...
أقاي رشيدي عزيز، من در مورد كردستان و مردم شريف أن هميشه مطالعه داشتيم و در جريان اتفاقات شان بوديم و قلبن مردم كردستان را دوست دارم و احترام دارم ...
اينكه اين مردم شريف امروز در برابر گروه هاي وحشي مقاومت ميكنن به خودم ميبالم أرزو دارم حتا با هزينه شخصي سهمي در اين مبارزه داشته باشم و در كنار اين مردم باشم.
اميد مرا راهنمايي كنيد؟

Thursday, August 7, 2014

بە پەلە:



رەحیم رەشیدی

ئەلیوت ئەنگل نوێنەری شاری نیویورک لە کۆنگرێسی ئەمریکا و ئەندامی کاراو ناسراوی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لێدوانێکی تایبەتی دا، وێرای دەربڕینی نیگەرانی لە کردەوەکانی داعش، پشتیوانی ئاشکرای خۆی بۆ سەربەخۆیی هەر چوار پارچەی کوردستان دەربڕی و ئەم مافەی بۆ نەتەوەکەمان بە مافێکی رەواو مرۆیی پێناسە کرد...

لەم بارەوە چاوەڕوانی راپۆرتێک بن

ژنراڵی سپای ئەمریکا و پسپۆری CIA دەڵێن سەرکەوتن هەر بۆ کوردستانە

بە پەلە:


رەحیم رەشیدی

سێ لەشکری گەورەترین حیزبی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان، شێرانە بۆ شکۆمەندی کوردستان دەجەنگن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو حیزبی دێموکڕاتەوە بۆی باس کردم کە هەر ئێستا سێ هێزی حیزبی دێموکرات، ڕەوانەی سەنگەرەکانی پێشەوەی شەر کران و چاوەڕوان دەکرێ پێشمەرگە بە ئەزموون و ئازاکانی دێموکڕات، زەبری کاریگەر لە تیرۆریستانی داعش بوەشێنن.
کردەوەکانی داعش دژی کورد و کوردستان، هەموو کوردێکی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری یەک خستوە. ئەمەش رووداوێکی مێژوویی و هیوابەخشە بۆ یەکگرتوویی پتر و هەڵکشانی بیری نەتەوەیی لە نێو رۆڵەکانی کوردستان دا....

سڵاو لە هەڵوێست و بوێری حیزبی دێموکڕات.

Wednesday, August 6, 2014


Peshmerga:

Kurdish Peshmerga forces send commander of terrorists, Abu Chichani to hell...

سڵاو لە پێشمەرگە پارێزەری هیواکانی کورد و کوردستان

بە پەلە:


رەحیم رەشیدی

هەر ئێستا، بە تەلەفوون، لەگەڵ کاک عەلی عەونی فەرماندە و پێشمەرگەی ئازا، قسەم کرد. ناوبراو وێرای سڵاوو رێز بۆ هەموو کوردستانیانی دڵسۆز، وتی کە هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هێزی پێشمەرگە بە ورەیەکی پۆلاینەوە لە پێشرەوی دایە و داعش و تیرۆریستان سات بە سات لە تێکشان و هەڵاتندان....

بە پەلە:

رەحیم رەشیدی
بە گوێرەی هەواڵی سەرچاوەیەکی باوەرپێکراو، حیزبی دێموکرات، بە فەرمیی پێشمەرگەی ڕەوانەی بەرەکانی شەر کردوە. پێشمەرگەکانی دێموکرات وێرای پێشمەرگەکانی باشور، گورزی کوشەندەیان لە داعس و تیرۆریستان وەشاندوە...لە دڵەوە هیوای سەرکەوتن بۆ پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان دەخوازین.

Monday, August 4, 2014

کۆچی دوایی کاک مستەفا شاریکەندی


هاونیشتمانانی بەرێز
کوردستانیانی تێکۆشەر
ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە پێتان رادەگەیەنین کە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣ی ئاگوستی ٢٠١٤ی زایینی، هاورێی خۆشەویست و کادری دێرینی حیزبەکەمان کاک مستەفا شاریکەندی، ناسراو بە هاوار، بە هۆی نەخۆشییەکی کوتوپڕ کۆچی دوایی کرد و دڵە گەورە و پڕ لە هیواکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.
کاک هاوار شاریکەندی رێکەوتی ١١ی سێپتامبری ١٩٦٠ی زایینی لە گوندی خەلیفلیانی سەر بە نەغەدە چاوی بە دونیا هەڵێناوە و هەر بە منداڵی بنەماڵەکەیان چوونەتە شاری مەهاباد.
کاک مستەفا شاریکەندی هەر لە سەرەتای شۆرشی گەلانی ئێرانەوە لە ساڵی ١٩٧٩دا، هاتە نێو ریزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، ناوبراو بەو پەڕی دڵسۆزی و فیداکارییەوە خەباتی کرد و تاکوو دواین ساتەکانی ژیانی ئەندامی دڵسۆزی حیزبی دێموکڕات مایەوە.
هاورێ هاوار، ساڵی ١٩٩٩ وەکوو پەناخواز چوە تورکیە و لە ساڵی ٢٠٠٣ دا لە شاری لوس ئانجلێسی ولایەتی کالیفورنیای ئەمریکا گیرسایەوە و لەو ماوەش دا وەکوو ئەندامێکی دڵسۆز و بە دیسیپلینی حیزبی کاری کرد. ئەو باوەرێکی قوڵی بە خەباتی کوردایەتی هەبوو. ئەو مرۆڤە مەزنە کەسێکی دڵپاک، دڵسۆز و روو خۆش بوو کە بەردەوام هاورێیانی حیزبی بۆ یەکیەتیی و تەبایی و یەکگرتوویی تەشویق دەکرد.
کاک مستەفا ئاواتی ئەوە بوو کە بگەرێتەوە کوردستان و تەنانەت لە ماوەی چەند مانگی ڕابردووش دا ئامادەکاری ئەوەی کردبوو کە بە یەکجاری بگەرێتەوە باشوری کوردستان و لەوێ نیشتەجێ بێ، تەنانەت کاک مستەفا بە هۆی باوەری قوڵی بە خەبات و رێبازی حیزبی دێموکرات، دوو کوڕی خۆی بردبوەو نێو ریزەکانی حیزب بۆ ئەوەی وانەی کوردایەتی و ئازایەتی فێر بن و لە کولتوور و نەریتی شۆرشگێری دانبەرێن.
بەداخەوە مەرگ مەودای کاک هاواری نەدا کە ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان و زێدەکەی خۆی بە چاو ببینێتەوە.
کاک هاوار کوری گەورەی شەهید مەلا کەریم شاریکەندی پێشنوێژی مزگەوتی مەولەوی شاری مەهاباد بوو کە ناوبراو ساڵی ١٩٨٠ بە هۆی کوردایەتی تیرۆر کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە لە دەستدانی کاک مستەفا شاریکەندی کادرێکی بە ئەزموون و فیداکار و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کەسایەتیەکی نیشتمانپەروەریان لە دەست دا.
کۆمیتەی حیزب لە ئەمریکا بەم بۆنە تاڵەوە پرسە و سەرەخۆیی لە بنەماڵەی کاک هاوار و سەرجەم خەڵکی کوردستان بە گشتیی و تێکۆشەرانی دێموکڕات بە تایبەتی دەکات و خۆی لە خەمی لە دەستدانی ئەم کادرە تێکۆشەرەدا بە شەریک دەزانێ.
ناوو یادی کاک مستەفا شاریکەندی بە زیندوویی لە دڵمان دا دەمێنێتەوە و رێگاکەی تاکوو سەرکەوتنی یەکجاری نەتەوەکەمان رێگای خەباتمان دەبێ.
رۆحی کاک مستەفا شاد
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ ئەمریکا

Sunday, August 3, 2014

کورد پێویستی بە یەکیەتیی نەتەوەییە

رەحیم رەشیدی



ئەمرۆ بەشێک لە مێدیای کوردی، وێنەی مانگێک لەوەپێشی شاری مووسڵ، بڵاو دەکەنەوە کە گۆیا ئی ئەمرۆیە و لە شەنگاڵ رووی داوە. کارەساتێکی گەورەیە کە ئەوانە هەوڵ دەدەن بۆ رووخاندنی ورەی جەماوەر؛ بەم چەشنە چەواشەکاری بکەن.
پێشمەرگە چەک و چۆلی قورس و پێشکەوتووی بە دەست گەیشتوە. هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە گوێرەی یاسا بە پێی فەرمانی سەرۆک بارزانی لە رێگای وەزیری پێشمەرگەوە جووڵەی پێدەکرێ و پێم وایە لە ماوەیەکی کورت دا لە حالەتی بەرگرییەوە دەچنە قوناخی هێرش کردنەوە. 
جێگای خۆشیەتی ئەوەش بێژین کە خوێنی شەهیدانی شەنگاڵ لە ئەستۆی ئەو کەسانەیە کە ئەم شەرەیان هێنایە نێو ماڵی کوردەوە!

بۆ وێنە تالۆکەی ئەم وێنە کە ئی مانگێک لەوە پێشە، لێ ئەمرۆ ماڵپەری خەندان بڵاوی کردۆتەوە کە گۆیا نوێیە و ئی شەنگالە!

Saturday, August 2, 2014

نظرات علی کشتگر و رحیم رشیدی در مورد اهمیت تحریم انتخابات در ایران

سەربەخۆیی کوردستان لای سەرۆکی به‌شى جینوسایدی دادگاى تاوانه‌ نێوده‌وله‌تییه‌كان

اینجا شهر "کوبانی" است.

اینجا شهر "کوبانی" است.
رحیم رشیدی


ارتش تمام سلاحهای سبک و سنگین خود را بە جا گذاشت، فرماندەها و سربازان با هم و بدون هیچ مقاومتی فرار کردند.
و این چنین بود کە سلاحهای سنگین بە دست داعش افتاد.
داعش با سلاحهای سنگین بە سوریە برگشتە، شهر کوبانی در غرب کردستان در محاصرە داعش است. اوضاعِ کوبانی وخیم است. 
جوامع جهانی کور و کر شدەاند! گویا خون ادم های "غزە" رنگینتر از خون مردم بی دفاع "کوبانیست"!
عکس هایی کە می بینید، دختران و مادران کورد هستند. انان خود را برای مقابلە با داعش آمادە کردەاند.
اگر قرار باشد کوبانی در میان مرگ و تسلیم شدن یکی را انتخاب کند، بدون ترید کوبانی با شرافت جان خواهد باخت ولی تسلیم داعش و تروریست ها نخواهد شد.
پیروزی شایان مردم مقاوم و دلیر کوبانی است. جان و دل و نفس ما با غرب کردستان و مردم دلیر کوبانی است.

زندە باد کوبانی