Archive

Wednesday, November 29, 2017

نەتەوەیەکگرتوەکان: سەرکەوتنی پێشمەرگە بەسەر عێراق و تورکیادا


نەتەوەیەکگرتوەکان: سەرکەوتنی پێشمەرگە بەسەر
عێراق و تورکیادا

ڕەحیم ڕەشیدی 
لە بنکەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، سەدان بیانی و لە نێویان دا، دیپلۆماتکارو کەسایەتی جیھانی چاویان لە 
فیلمی پێشمەرگە کرد
لەسەر مێزی ھەر وڵاتێک ناوی پێشمەرگە نوسرابوو. 
شیاوی باسە کە باڵوێزی فەرانسە لە نەتەوەیەکگرتوەکان باسی لە نێوەرۆکی فیلمەکە کردو ڕۆڵی پێشمەرگەی بەرز نرخاند
دواتر ھێنری بێرنارد ڵێڤی دەرھێنەری بەڵگەفیلمی پێشمەرگە قسەی کردو وێڕای شەرمەزار کردنی جیھانی ڕۆژئـاوا لە بارەی ڕووداواکانی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دووپات کردوە
شیاوی باسە کە وڵاتانی عێراق و تورکیا ھەموو ھەوڵێکی خۆیان دا بۆ ئـەوەی فیلمەکە نیشانەدرێ و دەرھێنەرەکەی وتار پێشکەش نەکات، لێ ھەوڵەکانیان پێ ئـاکام بوو

No comments: